ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانانی یۆڤێنتۆس بۆ یارییەکەی بەرامبەر لۆکۆمۆتیڤ بڵاوکرایەوە

یاریگا
ماوریسیۆ ساری، راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری بەرامبەر لۆکۆمتیڤ مۆسکۆی رووسیا بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە و هەر یەکە لە ئارۆن رامسی، ماتیۆ دیچیلیۆ و دۆگلاس کۆستا بە هۆی پێکان بەشداری ئەم یارییە ناکەن.

یۆڤێنتۆس لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ شەوی داهاتوو کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر میوانداری لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی رووسیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button