ڤیدیۆ هەواڵگرنگترینیاریگا

کڵۆپ: هەمیشە مانچێستەر یونایتد لەبەرامبەر ئێمەدا بەرگرى دەکات!

یاریگا – دوابەدواى کۆتاییهاتنى یارییە گرنگەکەى دوێنێى باکوورى ئینگلاند، لەنێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپووڵدا، یۆرگن کڵۆپ ڕەخنە لە تاکتیکى یاریکردنى شەیتانە سوورەکان دەگرێت و پێیوایە بەبەردەوامى بەرگرى دەکەن.

یۆرگن کڵۆپ، ڕاهێنەرى ڕێدز، لەمیانەى کۆنگرەى رۆژنامەوانى دواى یاریدا ڕەخنە لە شێوازى یاریکردنى مانچێستەر یونایتد دەگرێت و دەڵێت:

ئەمساڵ، پارساڵ و پێرارساڵیش لەبەرامبەر ئێمەدا تەنها بەرگریان کردووە. هیچ کێشەیەک نییە و ئەمەش ڕەخنە نییە بەڵکو ڕاستییەکە!

کڵۆپ زیاتر لەسەر بابەتەکە دەڕوات و دەڵێت: کاتێک دەزانى لیڤەرپووڵ و مانچێستەر یونایتد لەگەڵ یەکتردا یارى دەکەن وادەزانیت هەردوو تیمەکە هێرش دەبەن، بەڵام ئەوە وانییە!

دوێنێ و لەمیانەى یارى نێوانیان، لیڤەرپووڵ و مانچێستەر یونایتد بەگۆڵێک بۆ هەر لایەک یەکسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button