ئینگلتەرا

کین توڕەیە لە ماچکردن و باوەشی یاریزانانی مانچستەریونایتد و لیڤەرپوول

یاریگا-رۆی کین ئەستێرە مێژوویی یانەی مانچێستەر  یونایتد هێرشدەکاتە سەر یاریزانانی یانەکەی بەهۆی ئەوەی بەر لە یارییەکەی لیڤەرپوول لەگەڵ یاریزانێکی لیڤەرپوول یەکتریان ماچکردووە و پێکەنیون.

دوێنێ لە یارییەکی بەهێزدا لە نێوان دوو یانە رکابەرە مێژووییەکەی ئینگلتەرادا هەردوولا بە گۆڵێک یەکسان بوون، بەر لە دەستپێک و لە کاتی هاتنە ناوەوەی یاریزانان  ئەندریەس پێرێرا و فرێد بینران لەگەڵ فێرمینیۆی هاونیشتیمانیان لە تیمی بەرامبەر کە چاویان بەیەک کەوت یەکتریان ماچکرد و باوەشیان بەیەکدا کرد.

کین بۆ سکای سپۆر وتی “ئەو دیمەنە وای لێکردم بێزم لە خۆم بێتەوە،  ئەوان دەچن بۆ جەنگ کەچی ماچ دەکەن و یەک باوەش دەکەن. تەنانەت نابیت سەیری یاریزانانی تیمی بەرامبەر بکەیت و وا خۆت ئامادە بکەیت لە جەنگدایت. رکابەری نێوان ئەو دوو یانەیە هەر ماوە بەڵام یاریزانەکان گۆڕاون .  دەتوانیت دوای یارییەکە قسەیان لەگەڵ بکەیت  یاخود دوای یارییەکەش قسەیان لەگەڵ مەکە!”.

بەو ئەنجامە زنجیرە سەرکەوتنەکانی لیڤەرپوول راگیرا بەڵام هەر بێ رکابەر لە پلەی یەکەمدایە و یونایتدیش لە پلەی ١٣هەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button