ئیسپانیاگرنگترین

دەنگۆی گەڕانەوەی مۆرینهۆ بۆ مەدرید بەهێزتردەبێت

یاریگا-هەواڵی گەڕانەوەی خۆزێ مۆرینهۆ لە پڕوپاگندەوە دەبێتە بابەتی گەرمی ئەمڕۆی میدیا جیهانییەکان.

ئاستە ناجێگیرەکەی مەدرید لەگەڵ  خولی دووهەمی زینەدین زیدان بووەتە هۆی ئەوەی مێرەنگی لە ئێستاوە بیر لە جێگرەوەیەک بکاتەوە بۆ ئەوکاتەی بارودۆخەکە خراپتر بێت .

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ و مارکا زیدان متمانەی بەشێک لە ئەندامانی بۆردی یانەکەی لەدەستداوە و پێیان وایە خۆزێ مۆرینهۆ جێگرەوەیەکی نمونەیی دەبێت. بە تایبەت کە خودی راهێنەرەکە بە راشکاوانە وتبووی ئامادەیە بگەڕێتەوە و پێشتریش مەدریدی بە باشترین یانە ناوبردبوو کە کاری لێکردبێت.

ریاڵ مەدرید شەوی سێ شەممە رووبەرووی گالاتەسەرای دەبێتەوە و ئەگەر سەرکەوتن بەدەست نەهێنن، ئەرکی ئەو یانەیە بۆ گەیشتن بە قۆناغی ١٦ زۆر قورس دەبێت چونکە لە دوو یاری سەرەتادا تەنها یەک خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button