ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان سیتی بە گرێبەستێکی خەیاڵی پاداشتی ستێرلینگ دەداتەوە

یاریگا-یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی ئامادەکردووە بۆ هێشتنەوەی رەحیم ستێرلینگ لە یانەکەی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ.

بەگوێرەی دەیلی ئێکسپرێس سیتیزن ترسی لە ریاڵ مەدرید هەیە کە ئەو یاریزانە بڕفێنێت و پێشتریش گرنگی پێداوە، هەربۆیە بەنیازە موچەی بۆ ٤٥٠ هەزار  پاوەندی  هەفتانە زیاد بکات. ئەمە لە کاتێکدایە کەمتر لە ساڵێکە گرێبەستەکەی نوێ کراوەتەوە بە موچەی ٣٠٠ هەزاری هەفتانە.

موچە نوێیەکەی ستێرلینگ ئەو یاریزانە ئینگلیزییە دەکاتە خاوەن بەرزترین موچە لە پێش کێڤن دی بروین کە موچەکەی ٣٥٠ هەزاری هەفتانەیە.

رەحیم لە ئاستێکی سەرسوڕهێنەردایە لەم وەرزەدا و لە کۆی هەشت یاری دا خاوەنی شەش گۆڵە و رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە یارییەکانی یانەکەی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button