ئاسیاگرنگترین

فیفا یەکەم وەشانی جامی جیهانی گەورەی یانەکان لە وڵاتێکی ئاسیا ئەنجام دەدات

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان دەیەوێت بۆ یەکەمجار جامی جیهانی یانەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بدات بە وڵاتی چین.

بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رۆژی هەینی بەفەرمی رادەگەیەندرێت کە چین میوانداری ئەو پاڵەوانێتییە دەکات کە بۆ یەکەمجار بە بەشداری ٢٤ یانەی گەورەی جیهان بەڕێوەدەچیت.

پێدانی یەکەم وەشانی ئەو پاڵەوانێتییە بە چین بەگوتەی سەرچاوەکە بۆ ئەو گرنگییە دەگەڕێتەوە  لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەو وڵاتە بە تۆپی پێی داوە و ملیارەها دۆلاری لەو بوارەدا خەرجکردووە، لەلایەکی دیکەش وڵاتانی ئەورووپا بە توندی دژی گۆڕینی جامی جیهانی یانەکان بۆ شێوازە نوێیەکەی و ئەوەش هۆکارێکی دیکە بووە لە ئەورووپا بەرێوەنەچووە.

بۆ ئەمساڵیش ئەو پاڵەوانێتییە هەر لە ئاسیا بەڕێوەدەچێت  لە نێوان ١١-١٢ تاوەکو ٢١-١٢ لە وڵاتی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button