ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سیبایۆس داوای لە ریاڵ مەدرید کردووە بەیەکجاری دەستبەرداری ببێت

یاریگا-دانی سیبایۆس ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ مەدرید داوای لە یانەکەی کردووە رێگەی پێبدات بەیەکجاری ببێتە یاریزانی ئارسناڵ.

ئیسپانییە لاوەکە لە هاوینی ئەمساڵدا بە خواست گوێزرایەوە بۆ ئارسناڵ و بووەتە یاریزانێکی گرنگی ئەو یانەیە. بەگوێرەی فۆر فۆر توو ناوبراو قسەی لەگەڵ فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی مەدرید کردووە  و لەپێناو ئەوەی هەمیشە بتوانێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، دەیەوێت لە ئارسناڵ بمێنێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە هیچ بەندێک لە گرێبەستەکەیدا نیە کە ئارسناڵ بتوانێت لە کۆتایی وەرزدا بیکڕێتەوە و دەبێت دووبارە هەردوو یانە گفتوگۆ بکەنەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەکردووە مەدرید ئامادەیە گفتوگۆبکات لەسەر فرۆشتنی ئەگەر یانەی خوازیار  نزیکی ٣٥ ملیۆن پاوەندیان پێبدات.  سیبایۆس لە ٢٠١٧دا بەرامبەر ١٣ ملیۆن پاوەند لە ریاڵ بیتسەوە گوێزرایەوە بۆ مەدرید بەڵام پارساڵ  تەنها لە ١٣ یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکیدابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button