ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شازادەی سعودیە بۆ سێیەم جار هەوڵی کڕینی مانچێستەر یونایتد دەدات

یاریگا-محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ سێهەمین جار هەوڵدەدات یانەی مانچێستەر یونایتد بکڕێتەوە.

بەگوێرەی دەیلی میرۆر ملیاردێرە عەرەبەکە دەستبەرداری خەونەکەی نابێت و سوورە لەسەر کڕینەوەی شەیتانە سوورەکان سەرەڕای پێشتر گرێبەستێکی سێ ملیار پاوەندی رەتکرابووەوە!

یونایتد لەلایەن خێزانی گلایزەرەوە خاوەندارێتی دەکرێن لە ساڵی ٢٠٠٥ ـەوە بەڵام هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە یەکێک لە خاوەن پشکەکانی ئەو  بنەماڵەیە دەیەوێت بەشی خۆی بفرۆشێت و ئەمەش لە پشت هەوڵەکانی ئەمجارەی محەمەد بن سەلمانەوەیە.

هەرچەندە بڕە پارەی ئۆفەری سێهەم رانەگەیەندراوە بەڵام ئەوە روونە زیاتر دەبێت لە سێ ملیار پاوەندی ستێرلینگی و یانەکەش لەژێر فشاری هاندەرانیدایە بەهۆی خراپی ئاست و نەهێنانی ئەستێرەی گەورە بۆ یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button