ئینگلتەرا

کلۆپ هۆکاری دوورخستنەوەی سەڵاح ئاشکرادەکات

یاریگا-یۆرگن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول باسی هۆکاری یاری نەکردنی محەمەد سەڵاح دەکات بەرامبەر مان یونایتد.

وابڕیاربوو ئەستێرە مسڕییەکە لە یارییە ئاگرینەکەی نێوان یانەکەی و مان یونایتد لە ئۆڵد ترافۆرد بەشداربێت بە تایبەت دوای ئەوەی ناوبراو لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا بەشداری پێنەکرا بەڵام کلۆپ بەر لە یاریەکە بۆ سکای سپۆرت وتی “مۆو ئامادە نەبوو بۆ ئەو یارییە، لە راستیدا نازانم ئەو هەواڵە چۆن بڵاوبووەوە کە دەتوانێت یاری بکات چونکە بەشداری مەشقەکانی نەکرد و رەنگە بۆ چوارشەممە بگەڕێتەوە”.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە یارییەکە لە سەرەتای نیوەی دووهەمدایە و مانچێستەر یونایتد بە گۆڵێک لە پێشە، لەو یارییەی لیڤەرپوول بە بردنەوە ژمارە پێوانەییەکەی مانچێستەر سیتی یەکسان دەکاتەوە بۆ زۆرترین بردنەوەی لەدوای یەک لە پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button