ئه‌ڵمانیائه‌مریکاگرنگترین

سۆلێ شەش مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
نیکلاس سۆلێ، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەم وڵاتە تووشی پێکانێکی قورس بووە و ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئەڵمانیەکە بڵاویکردۆتەوە بەرگریکارەکەیان لە یارییەکەی بەرامبەر ئاوگسبورگ لە چۆکیدا تووشی پێکانێکی قورس بووە و بەم هۆیەوە نەچارە نەشتەرگەری بکات و بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ئەم پێکانەی سولێ لە کاتێکدایە، هێلی بەرگری بایرن میونشن ئەم وەرزە ئاستێکی خراپیان هەبووە و لە هەشت یاری دە گۆڵیان لێکراوە.

Back to top button