ئیسپانیا
بەپەلە: وادەی کلاسیکۆ دیاری کرا
یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وادەی نوێی یاری کلاسیکۆی راگەیاند دوای بڕیاری دواخستنی.
وابڕیاربوو د یەکەم کلاسیکۆی وەرز لە ٢٦ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت بەڵام بەرپرسانی خولی ئیسپانی بڕیاری دواخستنیان دا و هەردوو یانەی سەرپشک کرد کەلەسەر بەروارێک رێکبکەون بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە. ئەمڕۆش یانەی ریاڵ مەدرید لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاند هەردوو یانە لەسەر ١٢/١٨ رێککەوتوون.
بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی ئیسپانیا بۆ زیندانیکردنی ئەو کەسانەی بەشداریان لە ریفراندۆمەکەی جیاکردنەوەی کاتالۆنیا کرد، خۆپیشاندانی گەورە لە هەرێمی کاتالۆنیا دەستی پێکردووە و توندوتیژی و پشێوی ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە. بەوهۆیەوە بڕیاردرا کلاسیکۆکەی کامپ نۆو ئەنجام نەدرێت .