ئه‌مریکا

یانەیەک دوو گۆڵ تۆماردەکەن کاتێک یاریزانانی تیمی بەرامبەر لە مان گرتندان!

شەوی رابردوو خولی مەکسیکی رووداوێکی سەیروسەمەرەی بەخۆیەوە بینی.

یانەی تایگرێس کە یەکێکە لە یانە دیارەکانی ئەو وڵاتە دوو گۆڵی لە ڤێراکروز تۆمارکرد کاتێک یاریزانانی تیمی بەرامبەر بەهۆی وەرنەگرتنی موچەکانیان ویستیان چەند خولەکێک لەنێو یاریگادا تەنها بوەستن.

تایگرێس لە ٦٠ چرکەی سەرەتادا پاڵپشتیان کردن و نەجوڵان بەڵام دواتر تاوەکو خولەکی چوار دوو گۆڵیان لێ تۆمارکردن لە کاتێکدا یاریزانانی تیمی بەرامبەر هێشتا لە مان گرتندا بوون

دوای دوو گۆڵەکە ڤێراکروز گەڕانەوە یاریکردن بەڵام گۆڵی سێهەمیان هەرزوو لێ تۆمارکرا و دواتریش یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button