ئیسپانیا

رۆدیگەر بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەبڕێت

یاریگا –

رۆدیگەر تووشی گرژبوونی ماسوڵکە بووە و بەهۆی ئەم پێکانە دوو هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکانەکەی ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە رۆدیگەر لە ماسوڵکەکانی رانی چەپی تووشی گرژبوون بووە.

خۆسیێ لویس سانچێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر بەهۆی پێکانەکەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆدیگەر بەهۆی پێکانەکەی لە چوار یاریی داهاتووی مێرەنگی (سێ یاریی لە لالیگا و یارییەکی چامپیۆنزلیگ) بەرامبەر جیرۆنا، لایپزیگ، رایۆ ڤاییکانۆ و سێڤییا بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button