ئیسپانیا

ریاڵ مەدرید بە بێ پێنج یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی روبەرووی مایۆرکا دەبێتەوە

یاریگا-ئەمڕۆ ململانێکانی خولەکانی ئەورووپا دەست پێدەکەنەوە و لە ئیسپانیا کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو ریاڵ مەدرید رووبەرووی ریاڵ مایۆرکا دەبێتەوە.

دوای دوو هەفتە لە یارییە نێودەوڵەتییەکان جارێکیتر ڤایرۆسی فیفا زیانی بە یانە گەورەکان گەیاند و بەهۆی پێکان یاخود ماندوبوون هەریەک لە گاریس بەیڵ،  لوکا مۆدریچ، تۆنی کروس، دانی کارڤاخال دوورخراونەتەوە، هەروەها ئێدین هازارد بەهۆی لە دایکبوونی منداڵ چوارەمی بوو لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا. لە بەرامبەردا جارێکیتر  مێندی و براهیم و ماریانۆ گەڕاونەتەوە پێکهاتەی لۆس بلانکۆس.

مەدرید تاکە یانەی ئەم وەرزەی لالیگایە کە تا ئێستا تووشی شکست نەهاتووە و بەجیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ گرانادا لە پێشەنگی خولەکە دێت.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button