ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا: مانچستەر سیتی لە توانایدا هەیە نازناوی پریمەرلیگ بباتەوە

یاریگا- پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی باس لە كێبڕكێی پریمەرلیگ دەكات و متمانەی بە یانەكەی هەیە نازناوەكە ببەنەوە،

لیڤەرپول لە پێشەنگی ڕیزبەندیەكە دەبینرێت بە جیاوازی 8 خال لە مانچستەر سیتی ، دوای تێپەڕبوونی تەنها 8 هەفتە.

لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەنووسان پیپ ووتی: پێم وا نیە لە سەرەتای خول پاڵەوان دیاری بكرێت، لە مانگی چوار و پێنج دەكرێت ئەوە بكرێت،  پێم وایە یانەكەم لە توانایدا هەیە نازناوەكە بباتەوە ،لیڤەرپول تووشی هیچ شكسێك نەبووە لەو هەشت هەفتە، بەڵام هێشتا وەرز زۆری ماوە.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: پێوویستە هەوڵ بدەین، هێشتا 50یاریمان ماوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان، دەمەوێت ببەینەوە و پاڵێوراوێكی بەهێزین بۆ بردنەوەی نازناوەكە ، لیڤەرپول كارێكی نایاب دەكات هەروەها چێڵسی و ئەرسیناڵ زۆر پێشكەوتوون، ئەگەر نازناوەكەش نەبەینەوە ئەوا پیرۆزبایی لە براوە دەكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button