ئه‌وروپائینگڵته‌را

لامپارد: نابێت پێش وەختە خۆمان بە براوە بزانین

یاریگا
فرانک لامپارد، راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگڵاند داوا لە یاریزانانی یانەکەی دەکات پێش وەختە خۆیان بە براوەی یاری بەرامبەر نیوکاسڵ نەزانن.

راهێنەرەکەی بلوز لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ گووتی ” هیوادارم دوای گەڕانەوەیان لە یارییە نێودەوڵەتیەکان یاریزانەکانمان بتوانن هەمان ئاستی رابردوویان هەبێت و سێ خاڵی ئەم یارییەش بەدەست بێنن. سەبارەت بە نگۆلۆ کانتی ئەو ناتوانێت بەشداری بکات “.

چێڵسی لە گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ سبەی شەممە کاتژمێر پێنجی ئێوارە میوانداری نیوکاسڵ یونایتد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button