ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

مێسی: کلاسیکۆ لەگەڵ رۆناڵدۆ تام و چێژێکی دیکەی هەبوو

یاریگا
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لە رکابەرییەکانی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پێشووی ریال مەدرید دەکات.

لیۆ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی 95.1ـی وڵاتەکەی سەبارەت بە رکابەرییەکانی لەگەڵ رۆناڵدۆ دەڵێت ” کاتێک کریس لە ریال مەدرید بوو، ئێمە هەموو کاتێک رکابەرایەتی یەکتریمان دەکرد، کاتێک کە بیستم ئەو یانەکەی جێدێڵێت دڵگران بووم، چونکە رکابەری لەگەڵ ئەو جیاواز بوو و بە تایبەت یارییەکانی کلاسیکۆ تام و چێژێکی دیکەی هەبوو “.

مێسی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە نێیمار دەکات و دەڵێت ” تاوەکو ئێستاش لەگەڵ نیمۆ قسە دەکەم، گروپەکەی واتس ئاپمان ماوە، ئەو ئارەزووی دەکرد بگەڕێتەوە بارسا، بەڵا بەشێک لە ئەندامان و هاندەران ئەوەیان بە دڵ نەبوو، بۆیە گەڕانەوەی تۆزێک قورسە سەڕەرای ئەوەی کە هەبوونی ئەو خاڵێکی بەهێز دەبێت “.

لیۆ سەبارەت بە گرێبەستەکەشی لەگەڵ بارسێلۆنا دەڵێت ” بەرپرسانی بلاوگرانا داوایان لێکردم گرێبەستی هەتاهەتاییان لەگەڵ واژۆ بکەم، بەڵام رەتمکردەوە و پێم گووتن تا ئەو کاتەی لە توانامدا هەبێت دەمەوێت خزمەت بە یانەکەم بکەم، بۆیە پێویست بەم جۆرە گرێبەستانە ناکات “.

بابەتی زیاتر

Back to top button