ئه‌وروپائیتاڵیا

سینسی جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو

یاریگا
ستێفانۆ سێنسی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلانی ئەم وڵاتە جارێکی دیکە تووشی پێکام بوو.

ماڵپەری فەرمی نێرازۆری بڵاویکردەوە دوای ئەوەی ناوەڕاستکارەکەیان لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان تووشی پێکان بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری لە پێکانەکەی رزگاری بوو، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە تووشی پێکان بووە و یاری داهاتوو بەرامبەر ساسولۆ لە سێریائەی بەشداری ناکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە ئەو یاریزانە پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت و راهێنەری یانەکەی هیوادارە بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ ئامادەبێت.

Back to top button