ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاری لەسەر ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید

یاریگا
دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ یاریزانانی ریال مەدریدی ئیسپانیا یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان وەکو ئامادەکاری بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکا ئەنجامدا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی شاهانەکاندا، هەر یەکە لە لوکا مۆدریچ، گاریس بەیل و لوکاس ڤازکێز بە هۆی پێکان بەشداریان نەکرد و بەم هۆیەوە بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر مایۆرکا ئامادە نابن.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە هەر یەکە لە تۆنی کروس، تیباوت کۆرتوا و رافایل ڤاران بە بێ هیچ کێشەیەک بەشداری راهێنانەکانیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button