ئه‌وروپائیسپانیا

دوو بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا لە پێکانەکەیان چاکبونەوە

یاریگا
هەردوو بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ساموئێل ئۆمتیتی فڕەنسی و جونیۆر فیرپۆ لە پێکانەکەیان چاکبونەتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی لەسەر دۆخی ئەو دوو بەرگریکارەکەی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەو دوو یاریزانە هیچ کێشەیان نەماوە و دەتوانن بەشداری یاری داهاتوو بەرامبەر ئیبار لە لالیگا بکەن.

لەلایەکی دیکەوە جێرارد پیکێ بەرگریکار بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەردەکانی و ئۆسمان دێمبێلێ بە هۆی کارتی سوور بەشداری یاری سبەی ناکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button