ئه‌وروپائینگلتەرا

ئاشڵی کۆڵ بە وەرگرتنی ڕۆڵی ڕاهێنەرایەتی گەڕایەوە چێڵسی

یاریگا- ئایکۆنی دیاری خولی ئینگلیزی، ئاشڵی کۆڵ گەڕایەوە چێڵسی ئەم جارەیان وەک ڕاهێنەر لە ئەکادیمای یانەکە.

کۆڵ سەرپەرشتی تیمی خوار تەمەن 15 ساڵانی بلووز دەکات، وەک خۆی دەڵێت، دەبێت یاریزانی ئاست بەرز بیت تا بتوانیت لە چێڵسی یاری بکەیت، بۆیە یانەکەش یاریزانە دیار و کاریگەرەکانی پێشووتریان دەوێت تا کاریگەری بکەنە سەر نەوەی داهاتوو و هەوڵی بەرەوپێشچوون و باشترکردنیان بدەن بۆ ئەوەی بیانکەن بە یاریزانی باشتر.

ناوبراو پێشتر ئەزموونی یاریکردنی لە ژێر سەرپەرشتی گەورە ڕاهێنەرانی تۆپی پێدا هەبووە، لەوانە ئارسن ڤینگەر، کارلۆ ئەنچلۆتی و جۆزێ مۆرینهۆ. کە وەک خۆی دەڵێت، هەرکەسە و خاوەبی فەلسەفەی خۆیەتی لە جیهانی ڕاهێنەرایەتیدا، بەڵام وانە و بیرۆکەش لەوانەوە فێر بووە.

کۆڵ چوار جار پریمەیگ و، جارێکیش نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەست هێناوە لەو ماوەیەی لە خولی ئینگلیزی بووە.

Back to top button