ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

چەند یانەیەک، لەنێویاندا سیتیزنس و لیڤەرپووڵ لەلایەن یوفاوە سزا دران

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا سزای چەند یانەیەکی دا لە پای ڕووداوەکانی یارییەکانی گەڕی ڕابردووی چامپیۆنزلیگ.

سزاکانی یوفا بۆ سەر یانەکان، سزای ماددین و هەر یانەیەک بە بڕەپارەیەک کە لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی چاودێریەوە واژۆی لەسەر کراوە.

یانەی مانچستەر سیتی بە بڕی 13 هەزار پاوەند سزا درا، بەوەی دوای بردنەوەیان لە دینامۆ زێگرەب، هاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە شتیان فڕێ داوەتە نێو یاریگاوە. دینامۆ زێگرەبیش بە 17300 پاوەند هەر بە هەمان هۆکاری تێکدان.

لیڤەرپووڵ بە 8600 پاوەند سزاکەیەتی، دوای ئەوەی لە بردنەوەیاندا 4-3 بەرامبەر ڕێدبۆڵ ساڵسبۆرگ، هاندەرانی ڕێدز هاتبوونە نێو یاریگاوە. یانەکەی بەرامبەریشیان 2800 پاوەند، بەهۆ شت فڕێدان لەلایەن هاندەرانیانەوە بۆ نێو یاریگا.

دۆرتمۆندی ئەڵمانیش بێ بەری نەبوو لە سزاکان و ئەمەیان بە 29875 یۆرۆ سزا درا، بەهۆ بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان لەلایەن هاندەرانی ئەم یانەیەوە لە یاریاندا بەرامبەر سلاڤیا پراگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button