ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌را

لوتار ماتیۆس لە تواناکانی ئیرکسن کەم دەکاتەوە

یاریگا- لوتار ماتیۆسی ئەڵمانی لە تواناکانی کریستیان ئیرکسن کەم دەکاتەوە و با یاریزانێکی شیاوی نازانێت بۆ بایەرن میونخ.

لە بارەی ئەگەری گواستنەوەی ئیرکسن بۆ باڤاریا، ئەفسانە ئەڵمانییەکە هۆشداریی داوە یانەکەی پێشووی لە کڕینی ئەو یاریزانە خۆ بە دوور بگرن، وتی: “ئیرکسن یاریزانێکی خاوخلیچکە، زۆریش خاوخلیچک. ئەگەر ئەو لە تۆتنهام نەتوانێت باشبێت، لە بایەرنیش هەر باش نابێت. ئەو لەو یاریزانانە نییە کە جیاوازیی دروست دەکەن. بۆیە هیوای مانەوەی کۆتینهۆم و هەروەها کڕینی کای هاڤێرتزی لیڤەرکوزن.”

قسەکانی ماتیۆس لە کاتێکدایە کە یانەکانی ئەورووپا چاویان لە قۆستنەوەی ڕۆشتنی ئیرکسنن لە تۆتنهام. لە نێویشیاندا ڕیاڵ مەدرید کە زۆرترینی دەنگۆیەکان بەم یانەوەی دەبەستن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button