ئه‌وروپائینگلتەرا

دوایین زانیاری لەسەر ئامادەکارییەکانی لیڤەرپول

یاریگا
ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی لیڤەرپول یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ئەنجامدا.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردۆتەوە جۆیل ماتیپ بەرگریکاری رێدز لە پێکانەکەی رزگاری بووە و ئامادەیە بۆ یاری هەفتەی داهاتوو، بەڵام محەمەد سەڵاحی میسڕی تاوەکو ئێستا چارەنوسی بۆ ئەو یارییە یەکلایی نەبۆتەوە. لەلایەکی دیکەوە ئالیسۆن بێکەری گۆڵپارێزیش دوای ماوەیەک دوور کەوتن هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی.

لیڤەرپولی پێشەنگی پرێمەرلیگ هەفتەی داهاتوو یەکشەممە لە گەڕی نۆیەم دەبێتە میوانی مانچێستەر یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button