ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بێ بەڵێن دەرچوو؛ هێشتا ناسر خلێفی چاوەڕێی تەلەفۆنێکی ئێمباپێ دەکات

یاریگا –

ناسر خلێفی لە ئێمباپێ نیگەرانە و پێیوایە ئێمباپێ بێ بەڵێن دەرچووە و ئەو قسەیەی نەبردووەتە سەر، کە پێشتر پێی گوتووە.

تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەکەیان بڕیاری کۆتایی داوە و کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەیان بەجێدەهێڵێت، بەڵام ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە و بەرپرسانی دیکەی یانە فەرەنسییەکە نیگەرانن لەوەی پێشوەختە هێرشبەرە فەرەنسییەکە ئەو بڕیارەی خۆی پێ نەگوتون،

کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانیش بە هەمان شێوە ئاشکرایکردووە، ناسر خلێفی لە ئێمباپێ نیگەرانە چونکە پێشتر لەگەڵ ئێمباپێ رێککەوتبوون، هەرکاتێک هێرشبەرە فەرەنسییەکە بڕیاری رۆیشتنی دا، پێشتر خلێفی ئاگادار بکاتەوە، بەڵام ئێستا زۆربەی میدیاکانی فەرەنسا و جیهان باسی رۆیشتنی کیلیان دەکەن، بەبێ ئەوەی ئێمباپێ سەرۆکی یانەکەی لە بڕیارەکەی ئاگادار کردبێتەوە.

کەناڵی RMCـی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، هێشتا بەرپرسانی پاریس سانجێرمان چاوەڕێی قسەی کۆتایی ئێمباپێ دەکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا ریال مەدریدیش چاوەڕێی بڕیاری کیلیان دەکەن، بۆ ئەوەی دەست بە جوڵە بکەن و بەزووترین کات گرێبەستەکە واژۆ بکەن.

هاوینی رابردوو ئێمباپێ بەفەرمی بە فاکسێک یانەکەی ئاگادار کردەوە، نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە و هاوینی 2024 یانەکە بەجێدەهێڵێت، ئەمەش ناسر خلێفی تووڕە کرد و چەند جارێک سەرمایەدارە قەتەڕییەکە هەڕەشەی لە هێرشبەرە فەرەنسییەکە کرد و خستییە ژێر فشار بۆ ئەوەی لە یانەکە بڕوات یان گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

بەگوێرەی گرێبەستی نێوانیان، بە رەزامەندیی هەردوولا ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان دەتوانن تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستی نێوانیان درێژ بکەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button