ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

مێسی بۆ رۆناڵدۆ: پێویستم بەوە نەبووە بارسا جێبهێڵم چونکە باشترین یانەی جیهانە

یاریگا-لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بارسێلۆنا وەڵامی چەند پرسیارێکی گازیتا دیلۆ سپۆرت دەداتەوە لە نێویاندا کاتی وازهێنانی و جێهێشتنی بارسا.

لیۆ لە پرسیارێکدا سەبارەت بە وادەی وازهێنانی وتی ” کە کاتی هات، خۆم هەستی پێدەکەم، چونکە تەنها خۆت دەزانیت کە ئیتر کەی ناتوانیت یاری بکەیت. نازانم ئەوکاتە کەی دەبێت تەنها ئەوەندە دەزانم ئێستا باشم و کێشەم نیە”.

سەبارەت بە رۆیشتنی رۆناڵدۆ بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی دیکە و هۆکاری ئەوەی لیۆ بۆ ئەو کارە ئەنجام نادات، وتی “هەموومان بەدوای ئەزموونێک دەگەڕێین کە بزانین بۆ خۆمان باشە،  هەرگیز هەستم بەوە نەکردووە پێویستم بەوە بێت بارسا جێبهێڵم چونکە باشترین یانەی جیهانە و چێژ لە سەرجەم مەشقەکان و یارییەکان و  هەروەها شارەکە دەبین. ئێرە هەموو ئەو ئەزموونەیە کە من دەمەوێت و پێویستم بە شوێنی دیکە نیە”.

مێسی پاش پشووییەکی دوو هەفتەیی بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەکان، بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە و ئامادەیە بۆ یاریگاکان ، یاری داهاتووی خۆی و یانەکەشی بەرامبەر ئێیبار دەبێت لە رۆژی شەممەدا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button