ئینگلتەرا

مانێ بە راشکاوانە باسی ناکۆکییەکەی دەکات لەگەڵ محەمەد سەڵاح

یاریگا-سادیۆ مانێ ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول باسی ناکۆکییەکەی دەکات لەگەڵ محەمەد سەڵاح و هەروەها ئەوساتەی یاریزانێکی یانەکە ویستوویەتی کێشەکە گەورەتر بکات بۆ پێکەنین.

لە یارییەکی لیڤەرپوولدا کە بەرامبەر بێرنلی بوو ، سانێ لەنێو یاریگادا  لە سەڵاح توڕەبوو کاتێک ئەستێرە مسڕییەکە تۆپێکی ئاسانی پێنەدا، دواتریش گۆڕانکاری بە مانێ کرا و لەسەر کورسی یەدەگیش بەردەوام توڕەیی و کاردانەوەی پێوە دیاربوو.

رووداوەکە دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەڵام مانێ دووپاتی کردەوە هچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نەماوە و کەناڵ پلەس وتی ” هەمووان زیاتر توڕەیان دەکردین. دوای یارییەکە ویناڵدوم کە هەمیشە حەز دەکات خەڵک بێزار بکات، چاوەڕێی کرد تا هەموو یاریزانەکان کۆ ببنەوە و بە دەنگی بەرز وتی مۆ سەڵاح بۆچی مانێ ویستی لێت بدات؟ دواتر هەمووان پێکەنین. ئەوەشی کە روویدا لێکتێنەگەیشتن بوو من هەمیشە دەمەوێت یارمەتی تیمەکە بدەم، سەیری مان سیتی بکەین هەمیشە چوار یان پێنج گۆڵ تۆماردەکەن. دەمەوێت ئێمەش هەوڵبدەین هەرزوو یارییەکە بکووژین و کۆتایی پێبهێنین لەرێگەی تۆمارکردنی گۆڵی زۆرەوە. خۆمان دانیشتن قسەمان کرد و هەموو شتەکان وەک پێشووتری لێهاتەوە”.

لەگەڵ گەڕانەوەی پریمەلیگ، لیڤەرپوول رۆژی یەکشەممە لە یارییەکی بەهێزدا رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button