ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئۆزیل بێدەنگی شکاند لەسەر داهاتووی

یاریگا-مەسوت ئۆزیل لە کۆتاییدا هاتە دەنگ لەسەر ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە رۆیشتنی دەکەن لە ئارسناڵ.

ئۆزیل متمانەی یونای ئێمری راهێنەری لەدەستداوە و چیتر بانگهێشتی پێکهاتەی یانەکە ناکرێت بۆ یارییەکان ئەمەش وایکرد هەرزوو دەنگۆی رۆیشتنی بڵاوببێتەوە . بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر بێدەنگی ئەمڕۆ ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە وتی “نەخێر من ناڕۆم، گرێبەستێکم تاوەکو ٢٠٢١ هەیە و تا ئەوکاتە  لێرە دەمێنمەوە. کاتێک گرێبەستەکەم نوێکردەوە بڕیارێکی ئاسان نەبوو بەڵکو یەکێک بوو لە بڕیارە گرنگەکانی ژیانم و زۆر بە هۆشیاری مامەڵەم لەگەل کرد. بڕیارەکەشم ئەوەبوو کە بەتەواوی داهاتووم ببەستمەوە بە ئارسناڵەوە، یانەکەش ئەوەی لە من دەویست. ئاساییە هەندێک جار بە کاتی زەحمەتدا تێدەپەڕیت بەڵام ئەوە نابێت هۆکاربێت تاوەکو رابکەیت لێی. ئارسناڵم خۆشدەوێت و ماڵی منە، بۆیە شەش ساڵە لێرە یاری دەکەم”

لە دیارترین دەنگۆکانی گواستنەوەی ئۆزیل بەرەو فینارباهچەی تورکی بوو بەڵام ناوبراو کۆتایی بە سەرجەم دەنگۆکان هێنا .لە یاری گەڕانەوەی پریمەرلیگیشدا ئارسناڵ رۆژی دوشەممە رووبەرووی شێفڵد یونایتد دەبێتەوە. لەو یارییەی هێشتا دیارنیە ئۆزیل بانگهێشتدەکرێت یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button