ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چیرۆکەکە کۆتایی هات و ئێمباپێ مەدریدییە

یاریگا –

هاوینی داهاتوو کیلیان ئێمباپێ پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەی لو پاریزیانی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، کیلیان ئێمباپێ هاوینی داهاتوو پاریس سانجێرمان جێدەهێڵت و پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات.

لو پاریزیان کە باوەڕپێکراوترین رۆژنامەی فەڕەنسایە نوسوییەتی: هەمووشتێک کۆتایی هاتووە، هاوینی داهاتوو ئێمباپێ پەیوەندی بە گەورەترین یانەی جیهان دەکات کە هەمیشە چاوەڕوانی بووە.

ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان کۆتایی دێت، گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و لە کۆتایی وەرز بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەی خەونەکانی دەکات.

کیلیان لە هاوینی 2018 بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بە درێسی یانەکە ئێستای لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 288 یاری کردووە، 241 گۆڵی کردووە و 105 گۆڵی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button