ئینگڵته‌را

یونایتد دوو ئەستێرەی لەدەستدا بۆ یارییەکەی لیڤەرپوول

یاریگا-مانچێستەر یونایتد دوو دیارترین یاریزانی تیمەکەی لەدەستدا بۆ یارییە سەختەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول.

دەیڤد دی خیا لە میانەی یارییە نێودەوڵەتییەکان کە زۆرجار بە ڤایرۆسی فیفا ناودەبرێت تووشی پێکان هات لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا. ئەوی دیکەیان پاوڵ پۆگبایە کە پێنج یاری بەهۆی پێکان لەدەست چووە و پێشبینی دەکرا بۆ ئەم یارییە بگەڕێتەوە، بەڵام سەرەنجام ئۆلی گونار سۆڵشایەر رایگەیاند ئەستێرە فەڕەنسییەکەش ناتوانێت ئامادەبێت.

وابڕیارە رۆژی یەکشەممە لەگەڵ گەڕانەوەی ململانێکانی پریمەرلیگ ئەو دوو یانەیە بەیەک بگەن، یونایتد لە ساتەوەختیکی خراپدایە و پێویستی بە بردنەوەیە بۆ گەڕانەوەی متمانە ، هەرچی لیڤەرپوول سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی بردووەتەوە  و دەیەوێت ژمارە پێوانەییەکەی مانچێستەر سیتی بشكێنیت بۆ زۆرترین بردنەوەی لەسەریەک لە پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button