ئیتاڵیا

فەرمی: ئەلێکس سانچێز دەخرێتە ژێر چەقۆ

یاریگا-ئەلێکس سانچێز هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان پێویستی بە نەشتەرگەرییە لە پاژنەی پێیدا.

چیلیە بە ئەزموونەکە بۆ چاکبوونەوە پێویستی بە سێ مانگە، بەوەش ساڵی ٢٠١٩ بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی هاتووە و رەنگە دوای پشووەکانی سەری ساڵ بگەڕێتەوە یاریگاکان.

سانچێز لە هاوینی ئەمساڵدا بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە گوێزرایەوە بۆ ئینتەر. کاتێکیش گەیشتە میلانۆ بەدەست پێکانی پێشینەوە و دابەزینی ئاستی دەیناڵاند، بەو هۆیەوە تەنها لە سێ یاری یانەکەدا بەشداری کردبوو بەڵام نەهامەتییەکانی قورستربوون کاتێک لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا لەگەڵ هەڵبژاردەی چێلی تووشی پێکان هات . ئەگەری ئەوەش هەیە ئینتەر لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداری ببێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button