ئینگڵته‌را

ئەگوێرۆ تووشی رووداوێکی هاتووچۆ هات

یاریگا-سێرجیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری بە ئەزموونی یانەی مانچێستەر سیتی تووشی رووداوێکی هاتوچۆ هاتووە.

رووداوەکە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بووە کاتێک  ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە لە رێگا بووە بەرەو مەشقەکانی یانەکەی ، جگە لە زیانێکی زۆر بە رەنج رۆڤەرەکەی  خۆشبەختانە ناوبراو بێ زیانی گیانی لە رووداوەکە رزگاری بووە.

ئەگوێرۆ لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا بەشداری لە یاری ئەرژەنتین بەرامبەر  ئەڵمانیا و ئیکوادۆر نەکرد بەهۆی پێکان بەڵام وابڕیارە لەگەڵ گەڕانەوە پریمەرلیگ ئامادەبێت بۆ یاریکردن. یاری گەڕانەوەشی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button