ئیسپانیاگرنگترین

بارساو مەدرید گۆڕینی یاریگای کلاسیکۆیان رەتکردەوە بەڵام قسەی کۆتایی لای ئەوان نیە

یاریگا-هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید داواکارییەکی خولی ئیسپانیان رەتکردەوە بۆ ئاڵوگۆڕی یاریگاکانی کلاسیکۆی ئەم وەرزە.

وابڕیاربوو یەکەم کلاسیکۆی ئەمساڵ لە ٢٦ی ئەم مانگەدا لە کامپ نۆو بەڕێوەبچێت بەڵام پشێوی باڵی بەسەرهەرێمی کاتالۆنیادا کێشایەوە دوای دەستگیرکردنی چەند کەسایەتییەکی سیاسی ئەو هەرێمە بەهۆی هەوڵدان بۆ جیاکردنەوەی کاتالۆنیا لە ئیسپانیا.

خولی ئیسپانیا پێشنیازێکی ئاڕاستەی هەردوو یانە کردبوو کە یارییەکە بگوازرێتەوە بۆ بێرنابیۆ لە بەرامبەردا دووهەم یاری وەرز لە کامپ نۆو ئەنجام بدرێت بەڵام هەرزوو هەردوو یانە رەتیان کردەوە.

رۆژنامەی مارکا لەوبارەیەوە نوسیویەتی سەرەڕای ناڕەزایی هەردوو یانە بەڵام بڕیار لای ئەوان نیە بەڵکو ئەمجۆرە بڕیارانە بەشێوازی دەنگدانە لە نێوان بەرپرسانی خولی ئیسپانی،یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و هەروەها دادوەرێکی بێ لایەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە ریاڵ مەدرید پێی وایە ئەگەر بارودۆخەکە بەو جۆرە خراپە باشترە یارییەکە دوابخرێت لە ئاڵوگۆڕی یاریگاکان بەڵام بەهێزترین ئەگەر ئەنجامدانی یارییەکەیە لە بێرنابیۆ بەو پێیەی یەکێک لەو سێ دەنگە کە لالیگایە لە ئێستاوە بڕیاری خۆی داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button