ئیسپانیاگرنگترین

رەنگە کلاسیکۆ لە کامپ نۆو ئەنجام نەدرێت

یاریگا-وابڕیارە لە ٢٦ی ئەم مانگەدا یەکەم کلاسیکۆی وەرز لە نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بەڕێوەبچێت بەڵام بەر لەو یارییە پشێوی کاتالۆنیای گرتووەتەوە.

لەم هەفتەیەدا حکومەتی ئیسپانیا بڕیاری دەستگیرکردنی دەرکرد بۆ ئەو کەسانەی بەشداربوون لە هەوڵەکانی هەرێمی کاتالۆنیا بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا، ئەمەش ناڕەزایی و خۆپیشاندانی لێکەوتەوە بەتایبەت دژی مەدریدییەکان..

بە هۆکاری ئەمنی بەرپرسانی لالیگا پێشنیازیان بۆ بارسێلۆنا کردووە رێگە بدەن یارییەکە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگوازرێتەوە، لە بەرامبەردا یاری گەڕانەوە کە بڕیار بوو لە بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت بگوازرێتەوە بۆ کامپ نۆو.

بارسا دوای بڕیارەکەی حکومەتی مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە بەناونیشانی “زیندان چارەسەر نیە” و تێیدا سەرکۆنەی بڕیارەکەی حکومەتی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button