ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

داوا دەکرێت فاینەڵی چامپیۆنزلیگ لە تورکیا نەکرێت

یاریگا
میشێل ئۆڤوا، جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا ئاشکرای دەکات داوایان لێکراوە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە تورکیا نەکرێت.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی توتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵیا گووتی ” بە هۆی داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ رۆژاوای کوردستان و کوشتنی خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچانە، چەندین وڵاتی ئەندامی یەکێتیەکەیان داوایان لێکردووە کە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە بریارە لە ئیستانبوڵ بکرێت هەڵبوەشێندرێتەوە و بۆ شوێنێکی دیکە بگوازێتەوە و ئەوانیش بیر لەو داوایە دەکەنەوە و لە ماوەی داهاتوو بریاری کۆتایی لەسەر دەدەن “.

داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژاوای کوردستان و شەهید و بریندار کردنی خەڵکی سڤیل، ماڵی وەرزشی جیهانیشی هێناوەتە دەنگ و چەند یانەیەکیش هەڕەشە لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانە تورکەکانیان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button