ئاسیا

فەڕەنسا داوای سزادانی تورکیا دەکات

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا بەفەرمی داوای لە یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا کردووە سزای تورکیا بدات لەسەر دووبارەکردنەوەی سڵاوە سەربازییەکە.

دوای تێپەڕبوونی تەنها سێ رۆژ یاریزانانی تورکیا جارێکیتر سڵاوی سەربازیان لە نێو یاریگا ئەنجامدا لە یارییەکەی بەرامبەر فەڕەنسا، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی یوفا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەو کارەی تورکەکان لە یاری بەرامبەر ئەلبانیا.

ئاژانسی هەواڵی سکای سپۆرت زانیاریان لە یوفا وەرگرتووە کە لە ئێستادا یەکێتییەکە چاوەڕوانی راپۆرتی فەرمین  و پاش ئەوە سزای تورکیا رادەگەیەندرێت. ئەگەری سزادانیشی بەهێزە بە تایبەت دوای ئەوەی فەڕەنسا بەفەرمی داوای بەرز کردووەتەوە

یەکێتی تۆپی پێی جیهان  بەهەموو جۆرێک سڵاوی سەربازی لە یاریگاکاندا  قەدەغەکردووە بەڵام تورکیا جگە لە دوو جارەکەی نێو یاریگا، لە ژووری خۆگۆڕین یشدا وێنەیەکی بە کۆمەڵیان بە سڵاوی سەربازی بڵاوکردەوە و وێنەکەش لە پەڕەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی تورکیا بڵاوکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button