ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

گواستنەوەی ماندزۆکیج بۆ یونایتد تەنها راگەیاندنی ماوە

یاریگا-ماریۆ ماندزۆکیج هێرشبەری یانەی یوڤێنتۆس نزیکە لەوەی پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات.

ئەوە یەکلابووەتەوە کرواتیە بە ئەزموونەکە لە زستانی ئەمساڵدا بیانکۆنێری جێدەهێڵێت و  بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ و میدیاکانی ئیتاڵی، یۆڤی گرێبەستێکی یونایتدی قبوڵکردووە کە بەرامبەر ١٠ ملیۆن یۆرۆ بگوازرێتەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

ماندزۆکیج موچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن یۆرۆ لە یانە ئینگلیزییەکە وەردەگرێت و گرێبەستەکەشی بۆ ساڵ و نیوێکە. ئەمە لە کاتێکدایە ناوبراو تەمەنی گەیشتووەتە ٣٣ ساڵ و لەم وەرزەدا لە هیچ یارییەک بەشداری نەکردووە.

یونایتد لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵیدا ماریۆ بگوازێتەوە بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریاندا پشت بە یاریزانە لاوەکانی یانەکە ببەستن و ئەو  پلانەش بە خراپی بەسەر یانەکەدا شكایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button