ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: یاریزانێکی ئینتەر میلان دوو یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری ناکات

یاریگا
دانیێلۆ دی ئامبرۆزیۆ، یاریزانی ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلانی ئەم وڵاتە بە هۆی پێکان دوو یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری ناکات.

ماڵپەری فەرمی نێرازۆری بڵاویکردۆتەوە بەرگریکارەکەیان لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەرامبەر یونان تووشی پێکان بووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان دیار کەوتووە ئەو یاریزانە لە دوو یاری داهاتوو بەرامبەر ساسۆلۆ لە سێریائەی و بورووسیا دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات.

ئامبرۆزیۆ لە پەنجەی قاچی تووشی شکان بووە و چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەکی زیاتریش لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

Back to top button