یاریگا

فەرمی: وادەی دوورکەوتنەوەی نەیمار ڕاگەیەنرا

دوای دووبارە پێکان تووشبوونەوەی لەمیانی یاری دوێنێی بەرازیل و نێجیریا، بەفەرمی پاریس سان جێرمان وادەی دوورکەوتنەوەی نەیمار داسیلڤای راگەیاند.

کەمێک پێش ئێستا، پاریس سان جێرمان بەفەرمی لە بەیاننامەیەکدا وادەی دوورکەوتنەوەی نەیماری راگەیاند و بەرزایلییەکە بۆماوەی مانگێک لە چیمەنی یاریگاکاندا دادەبڕێت ئەمەش بەهۆی پێکان لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدا. بەم پێیەش بێت، ساحیرەکە بەلایەنی کەمەوە ناتوانێت لە شەش یاری داهاتووی یانەکەی بەشداربێت و دوو یاری چامپیۆنزلیگی بەرامبەر کلەب بروج لەدەست دەچێت.

دوێنێ و لەمیانەی یاری نێوان برازیل و نێجیریا، دوای تەنها 10 خولەک یاریکردن نەیماری ئەستێرەی پاریس سان جێرمان بەهۆی پێکانەوە هاتە دەرەوەی یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button