ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤێنتۆس داوای ئالوگۆڕ کردنی یاریزانێکی لەگەڵ تۆتێنهام دەکات

یاریگا
بەرپرسانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لە هەوڵی ئەوەدان بەرپرسانی یانەی تۆتێنهام بکەن دەستبەرداری ئێریکسن ناوەڕاستکاری دانیمارکی ببن.

رۆژنامەی Le10 Sportـی فڕەنسی ئاشکرایکردووە بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکە لە پێناو بەدەست هێنانی تواناکانی ناوەڕاستە دانیمارکیەکەی یانەی لەندەنی، ئالۆگۆڕی لەگەڵ رابیۆی ناوەڕاستکاری فڕەنسی یانەکەیان بکەن و پێدەچێت کە یانە ئینگلیزیەکەش بەم داوایە رازی بێت، چونکە پێشتریش هەوڵیاندابوو یاریزانە فڕەنسیەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.

کریستیان ئێریکسن هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بۆیە بەرپرسانی تۆتێنهام دەیانەوێت پێش ئەم وادەیە یاریزانەکەیان بفرۆشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button