ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

فڕەنسیەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی یارییەکەی بەرامبەر تورکیا دەکەن

فڕەنسا بەردەوام پشتیوانی گەلی کورد بووە

یاریگا
کۆمەڵێک چالاکوان و سیاسەتمەدارانی فڕەنسا داوایان کرد یارییەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و تورکیا هەڵبوەشێندرێتەوە.

کەناڵی فرانس 24 بڵاویکردۆتەوە بە هۆی داگیرکارییەکانی تورکیا بەرامبەر کوردانی رۆژاوای کوردستان، کۆمەڵێک چالاکوان و سیاسەتمەدارانی وڵاتەکەیان داوایان کردووە یارییەکەی ئەمشەوی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر تورکیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 هەڵبوەشێندرێتەوە، بەڵام یوێفا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر ئەم بابەتە نەبووە و نایانەوێت وەرزش تێکەڵ بە سیاسەت بکەن.

سەرچاوەکان لە فڕەنسا ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە کۆمەڵێک لە گەنجی کورد ئەمشەو دەیانەوێت وەکو نارەزایەتیەک بەرامبەر سڵاوە سەربازییەکەی یاریزانانی تورکی لە یاری رابردوویان، ئامادەی یارییەکەی ئەمشەو ببن و وەڵامیان بدەنەوە.

Back to top button