ئاسیا

هاکان شوکور دژی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیایە

یاریگا-هاکان شوکر یاریزانی مێژوویی هەڵبژاردەی تورکیا دژایەتی خۆی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆگان و هێرشەکانی تورکیا دەربڕی .

جیاواز لە زۆرینەی یاریزانانی تورکیا لە نێویاندا گینک تۆسون، جەنگیز ئەندەر، دەمیراڵ کە پشتیوانی هێرشە داگیرکارییەکەی سوریا دەکەن، هاکان لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە  تێیدا هاتووە

هیوای من بۆ دادپەروەری و دیموکراسی و ئاشتی و بەهای مرۆڤایەتییە. گرنگ نیە لام چیم لەدەست دەچێت ئەگەر مرۆڤایەتی سەربکەوێت

ناوبراو دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ روویکردە سیاسەت و بووە ئەندامی ئەکەپە لە تورکیا، دواتریش رووبەرووی هەڕەشە و سزادان کرایەوە بەهۆی قسەوتن بە ئەردۆگان. لە ساڵی ٢٠١٣ دەستی لەکار کێشایەوە و لە ٢٠١٥دا روویکردە کالیفۆرنیا بۆ ژیان پاش ئەوەی تۆمەتبارکرا بە هاوکاریکردنی ئەو گروپەی هەوڵی لەکارلادانی ئەردۆگانیان کرد.  هاکان لەوکاتەوە سزای دەستگیرکردنی لەسەرە و نەتوانێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی. وەکو یاریزانیش یاری بۆ یانەکانی گاڵاتەسەرای،ئینتەرمیلان، بلاک بێرن ئەنجامداوە  لەگەڵ ١١٢ یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی تورکیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button