ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ رۆژئاوای کوردستان دەربڕی

یاریگا-هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ تۆپی پێ لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆیان بۆ ئاشتی و لێبووردەیی دەربڕی پاش رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان و هەوڵە داگیرکارییەکانی تورکیا.

پێشتر ئەڵمانیا بەفەرمی سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیای کردبوو، بەڵام هەڵبژاردەکە رووبەرووی رەخنە بووەوە پاش ئەوەی گوندۆگان و ئێمری جان لە ئینستاگرام ڵایکی پۆستێکیان کردبوو کە بەرگری لە تورکیا دەکرد. هەرچەندە هەردوو یاریزانەکە رەتیان کردەوە پشتیوانی هێرشەکەی سوریا بن، بەڵام جگە لەوەش تەواوی یاریزانان و ستافی ئەڵمانیا وێنەیەکی خۆیان بڵاوکردەوە لە پێگەی فەرمی تۆپی پێی ئەڵمانیا لەگەڵ پەیامی

بەیەکەوە هەڵوێستمان دەبێت بۆ کرانەوە، جیاوازی قبوڵکردن و لێبووردەیی، دژی هەموو جۆرە توندووتیژییەک و یەکتر قبوڵنەکردنێک”

هەڵوێستە جوامێرانەکەی ئەڵمانیا دوای یارییەکەی شەوی رابردوویان بوو ئەستۆنیا کە تێیدا جان بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و گوندۆگان دوو گۆڵی تۆمارکرد. یارییەکەش ٣-٠ کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button