ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

بوفۆن: ڕاستەوخۆ دوای ئەو گۆڵە ناوازەیەی لێی تۆمار کردم، ئەم پرسیارەم لە ڕۆناڵدۆ کرد!

یاریگا- جیالویجی بوفۆن باس لەو چرکەساتە دەکات کە لە یاری چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ تۆڕی گۆڵەکەی لەلاین کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە بە شێوەیەکی نایاب هەژێنرا.

جی جی کە لێدوانەکەی بۆ لاکازێتا دیلۆ سپۆرتی داوە، ئەو هەستەش دەگێڕێتەوە کە بەهۆی ئەو گۆڵەوە تووشی بووە، بۆیە ناچار بووە ڕاستەوخۆ بچێت بۆ لای ڕۆناڵدۆ و پرسیارێکی لێ بکات، وەک دەڵێت: “دوای تێپەڕینی تەنها 25 چرکەیەک بەسەر گۆڵەکەدا و ئەو هەستە هەمیشەیەی کە پاش گۆڵخواردن بۆت دروست دەبێت،  بیرم کردەوە وتم ئەمە چی لێ بەسەر هێنام! ئەوەبوو چووم بۆ لای و لێم پرسی: ‘کریستیانۆ، ئەوە تۆ تەمەنت چەند بوو؟’ ئەویش وەڵامی دامەوە: ‘گۆڵێکی وا خراپ نییە بۆ یاریزانێکی تەمەن 33 ساڵ؟’ ئیتر هەردوکمان بە پێکەنینەوە کۆتاییمان پێ هێنا.”

گۆڵە مەقەستیەکەی دۆن هەر زوو بووە جێی باسوخواسی نێوەندە وەرزشییەکان و سەرنجی هەوادارانی تۆپی پێ، کە سەرەنجام ڕیاڵ لەسەر پشتی یوڤی پەڕینەوە بۆ یاری پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2018.

بابەتی زیاتر

Back to top button