ئیتاڵیاگرنگترین

بێرلسکۆنی :میلان بدەنەوە بە من تاوەکو بیگەڕێنمەوە بۆ سەرکەوتنەکان

یاریگا-سلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆکی پێشووی یانەی ئەیسی میلان بە توندی وەڵامی لێدوانێکی ئیڤان گازیدیسی بەڕێوبەری ئێستای یانەکە دەداتەوە و دەشڵیت میلان بدەنەوە بە من.

ناوبراو سەبارەت بە لێدوانێکی گازیدیس کاتێک وتبووی ئەگەر گروپی ئیلیۆت (خاوەنی ئێستای یانەکە) نەبوونایە ئەوا میلان توشی مایەپووچ بوون دەهات و دادەبەزێندرا بۆ پلە چوار، بۆ تێلیلۆمباردیا وتی “ئەمە چەند دەستەواژەیەکن تەنها کاتێک بۆت هەیە بیڵێیت ئەگەر بچیتە تەوالێت و درگاکە دابخەیت!. سەبارەت بەوەش چۆن میلان بگەڕێندرێتەوە بۆ سەرکەوتنەکان چارەسەر ئاسانە و لە هەمان کاتیشدا سەختە رووبدات، ئەویش ئەوەیە میلان بدەنەوە بە سیلڤیۆ بێرلسکۆنی”.

ناوبراو روونکردنەوەشی دا لەسەر لێدوانێکی کە وتبووی ئەگەر مۆنزا و ئەیسی میلان یاری بکەن سێ بە سفر دەیبەینەوە. لەوبارەیەوە وتی” ئەوە تەنها بۆ خۆشی بووە و هیچی تر”.

بێرلسکۆنی بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵییەکی زۆر ئەوکاتەی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بوو، سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا و بەشێکی سامانەکەی لەدەستدا. سەرەنجام ناچار بە فرۆشتنی ئەیسی میلان کرا. دواتر لەگەڵ ئادریانۆ گالیانی یانەی مۆنزای پلە سێ یان کریەوە و ئێستا  سەرۆک و بەڕیوبەری  ئەو یانەیەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button