ئه‌ڵمانیا

گوندۆگان و ئێمری جان لەسەر دەنگۆی پشتیوانی هێرشەکانی تورکیا روونکردنەوە دەدەن

یاریگا-هێرشە داگیرکارییەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لەلایەن یاریزانە تورکەکان پاڵپشتی لێدەکرێت و چەند یاریزانێکی بەرەگەز ئەڵمانیش خۆیان لەو باسەوە گلاندووە.

سەرەتا هەڵبژاردەی تورکیا دوای تۆمارکردنی گۆڵیک لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆدا سڵاوی سەربازیان کرد بەمەبەستی پاڵپشتی سەربازە داگیرکەرەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر کوردستان. هەرچەندە هەرزوو راگەیەندرا بە توندی سزادەدرێن بەڵام دواتر لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان دا دووبارەیان کردەوە.

پاشان گێنک توسۆنی یاریزانی تورکی یانەی ئێڤەرتۆن لە پۆستێکی ئینستاگرام جارێکیتر پشتیوانی خۆی بۆ هێرشە شۆڤینییەکەی تورکیا دەربڕی، هەریەک لە ئیلکای گوندۆگان و ئێمری جان کە بە رەگەزنامە ئەڵمانین و لە بنەچەدا تورکن ڵایکی پۆستەکەیان کردبوو. ئەمەش کاردانەوەی توندی هاندەرانی بەدوای خۆیدا هێنا و تا گەیشتە ئەوەی هەردووکیان لە رێگەی کیکەر دوو روون کردنەوەیان بڵاوکردەوە.

گوندۆگانی ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا  بۆ رۆژنامە ئەڵمانییەکە وتی “ڵایکەکەم لابرد کاتێک بینیم پۆستەکە سیاسییە. دوای کێشمەکێشمەکەی پارساڵ کۆتا شت کە بمەوێت ئەوەیە ل سیاسەتەوە تێبگلێم.

دواتریش ئێمری ناوەڕاستکاری یوڤێنتۆس و هەمان هەڵبژاردە وتی “لە راستیدا ئگاداری بابەتەکە نەبووم و نەمخوێندەوە تەنها پۆستەکەم وێنەکەم ڵایک کرد بەڵام دواتر سڕیمەوە”.

Image

ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیای کردووە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و ڵایککردنی پۆستەکەی تۆسون یش رەنگە لەناوخۆی ئەڵمانیا قورس لەسەر ئەو دوو یاریزانە بوەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button