ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

پێکانەکەی نێیمار مەترسیدارە

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری هەڵبژاردەی بڕازیل لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر نایجیریا بە هۆی پێکان بە ناچاری یاریگای جێهێشت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە گۆڵکارە بڕازیلیەکەی پاریس سانجێرمان دوای هاتنە دەرەوەی لە یاریگا بە چاوی فرمێسکەوە لە تەنیشت یاریزانە یەدەگەکان دانیشتووە و لە روخساریدا دەردەکەوێت کە پێکانەکەی مەترسیدارە و لە رانیدایە و لەوانەیە ماوەیەکی دیکە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

نێیمار وەرزی رابردووش تووشی پێکانێکی بەم شێوەیە بوو، بۆیە گومان دەکرێت هەمان پێکان بێت و ماوەیەکی درێژ دوور بکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button