ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

یەکەم دێربی دێلامادۆنینا بە بردنەوەی ئەیسی میلان کۆتایی هات

یاریگا
ئەیسی میلان 15 مانگ لەمەوبەر و ئینتەر میلان 11 مانگ لەمەوبەر بریاریاندا تیپی خانمان دروست بکەن و ئەمڕۆ لە یەکەم دێربی مێژوودا رووبەرووی یەکتری بونەوە.

لە گەڕی سێیەمی سێریائەی و لە سەر ئاستی خانمان هەردوو یانەی ئەیسی میلان و ئینتەر میلان بە میوانداری ئینتەر رووبەڕووی یەکتری بونەوە و یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی خانمانی نێراتزۆری کۆتایی هات و توانیان یەکەم دێربی لە مێژوودا ببەنەوە.

لە سێریائەی خانمانی ئیتاڵیا ئەیسی میلان بە نۆ خاڵ پێشەنگیان گرتووە و خانمانی یۆڤێنتوس و رۆما پلەی دووەم و سێیەمیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button