ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

پۆگبا بەشداری یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپول دەکات

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند چانسێکی باشی هەیە بۆ بەشداریکردن لە یاری داهاتووی یانەکەی.

رۆژنامەی دەیلی میرەری بریتانی زانیاری دەستکەوتووە سەرەرای ئەوەی کە لە ماوەی رابردوو هیوایەکی کەم بۆ بەشداریکردنی ئەو یاریزانە لە یاری داهاتوو بەرامبەر لیڤەرپول لە پرێمەرلیگ هەبوو، بەڵام پزیشکەکانی ئەو یانەیە هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەری دەدەن و پێدەچێت بۆ یاری داهاتوو ئامادە بێت.

مانچێستەر یونایتد لە یاری لوتکەی هەفتەی داهاتووی پرێمەلیگ رووبەرووی لیڤەرپول دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button