فه‌ره‌نسا

دیشامب بڕیاری خۆی راگەیاند لەسەر گەڕانەوەی بەنزیما بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا

یاریگا-دیدیە دیشامب راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسی رەتیدەکاتەوە پەشیمان بێت لە دوورخستنەوەی کەریم بێنزیمە.

بێنزیمە بەر لە یۆرۆی ٢٠١٦ لەلایەن دیشامبەوە دوورخرایەوە دوای زنجیرەیەک کێشەی کەسی و هەروەها کێشە لەگەڵ ئەو راهێنەرەدا. دواتر کەریم فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بە رەگەزپەرست ناوبرد وهۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ رەگەزی ئەو یاریزانە کە جەزائیرییە.

دیشامب پاش تیپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر دوورخستنەوەی بێنزیمە وتی “بڕیارێکی وەرزشیانە بوو هیچی دیکە، تەنها ئەوەیە پێم وایە بوونی لێرە زیانی دەبێت بۆ هەڵبژاردەکە. بڕیارەکانم تەنها بەپێی ئەوەیە کەچی لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی نیشتیمانی دایە”.

سەبارەت بەوەی کە گووایە رەگەزپەرستی کێشەیەکەیە، دیشامب وتی “هەمیشە یەک راستی هەیە، رەنگە چەند ڤێرژنێکی جیاواز بۆچوون هەبیت بەڵام یەک راستی هەیە. هیچ لێخۆشبوونێکم نیە بۆ ئەو کەسانەی کە بەو جۆرە بیر دەکەنەوە”.

گۆڵکارە فەڕەنسییەکە لە دوو وەرزی رابردوودا لە باشترین ئاستی خۆیدایە لەگەڵ ریاڵ مەدرید و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی چەند جارێک داوابکرێت کەریم بانگهێشتی فەڕەنسا بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button